|
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پزیشكی ددانی ئێران دكتۆر عه‌لی یه‌زدانی بۆ ماڵپه‌ڕی سه‌لامه‌تی ئێرانی گوتوویه‌تی:"نه‌خۆشییه‌كانی پدوو و كلۆر بوونی ددان له هۆكراه سه‌ره‌كییه‌كانی بۆنی ده‌مه، هه‌روه‌ها ره‌چاونه‌كردنی ته‌ندروستی ده‌م و به‌كارنه‌هێنانی فڵچه بۆ شوشتنی ددانه‌كان، هۆكارن بۆ ناخۆش بوونی بۆنی ده‌م
له‌مه‌ر چۆنیه‌تی نه‌هێشتنی بۆنی ده‌م گووتی: بۆنی ناخۆشی ده‌م به شپی كردنه‌وه‌یه‌ك له لای پزیشكی ددان و ره‌چاوكردنی ته‌ندروستی ده‌م چاره‌سه‌ر ده‌بێت گووتیشی: "هه‌رچه‌نده تێچووی پزیشكی ددان گرانه، به‌ڵام هاووڵاتیان ده‌توانن به شوشتنی ددانه‌كانیان ئه‌گه‌ر ته‌نیا شه‌وانه‌ش بێت ده‌توانن ته‌ندروستی خۆیان بپارێزن ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ركه‌وتووه كه بۆنی ناخۆشی ده‌م و نه‌خۆشییه‌كانی دوو هۆكارێكن بۆ تووشبوون به جه‌ڵته‌ی مێشك سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پزیشكی ددانی ئێران گووتیشی: هه‌روه‌ها بۆنی ناخۆشی ده‌م و نه‌خۆشییه‌كانی ده‌م ده‌توانن مرۆڤ دووچاری نه‌خۆشی كۆئه‌ندام هه‌رس و ئافره‌تان تووشی منداڵبوونی ناواده بكات
|
